کتێبخانەی گشتیی تۆرنتۆ چەندین خزمەتگوزاریی بە خۆڕایی پێشکەش دەکات ، بۆ هاوکاریت لە نیشتەجێبوونت لەم شارە نوێیەی خۆت.
سەردانمان بکە بۆ:
- وەرگرتنی کارتی کتێبخانە بە خۆڕایی. پێویستە دوو ناسنامەت پێ بێت، یەکێکیان ناو و ناونیشانەكەتی لەسەر بێت.
- کۆمپیوتەرێک لەو کۆمپیوتەرانە بەکاربهێنە کە لە هەر 100 لقەکانی کتێبخانەکە هەیە، کە ئینتەرنێتیشی لەگەڵە و فایلی نووسینی وۆرد و چەندین بنکەی زانیاریی لەگەڵە.
- وایفای خۆڕایی ئینتەرنێتی لێیە لە هەموو لقێك.
- یان بە شەخسیی لە کتێبخانەکە یان لە ئینتەرنێتەوە کتێب و فلیم و زۆر شتی تر ئیستیعارە بكە. کتێبخانەکە بە 40 زمان بابەتی لێیە.
- لەگەڵ کارمەندی نیشتەجێکردن کۆبوونەوە بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی کار و بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و زۆر شتی تر.
- بەشداری بکە لە وانەی ئینگلیزی بۆ فێربوون و باشترکردنی زمانی ئینگلیزی
- بابەتەكان دابگرە لە سەرچاوەی ئەلیکترۆنی بۆ گەورە و بۆ منداڵان وەك بابەتی فێربوونی ئینگلیزی.
- سەردانی بەرنامەکانمان بکهبۆ چەند بابەتێکی جۆراوجۆر، وەك چۆن دەست بکەیت بە بزنسی بچووك، چیرۆکی کاتی خەوتن بۆ منداڵان، و گەڕان بۆ ئیش و کار.
- لەگەڵ ستافی 100 کتێبخانەکە پەیوەندیی ببەستە. پێمان خۆشە پرسیار بکەیت و هاوکارییت بكەین. وەرگێڕمان هەیە بۆ سەر زۆر زمانی جۆراوجۆر.
بەناوی هەموومانەوە لە کتێبخانەی گشتیی تۆرنتۆ خۆشحاڵیی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆبوونەوە به زوویی لەگەڵ جەنابت و بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو سەرچاوانەی دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت بەرەو سەرکەوتن!